ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: زیاتر لە یەک مانگە لە بوومەلەرزەکەی تورکیا تێدەپەڕێت، بوومەلەرزەیەک کە جگە لە هەژاندنەوەی باڵەخانەکان لە تورکیا بووە هۆی گۆڕانکاری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی قووڵ لە ئەو وڵاتە و پاش لەرزەکانی تا ڕادەیەک بووە کە هەندێک لە کارناسان، پێیان وایە کە دەنگی کۆتایی ژیانی سیاسی ئەردۆغانیشی دەرهێناوە.
کەمتر لە 100 ڕۆژ تا هەڵبژاردنەکانی تورکیا ماوە، ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا ئەردۆغان لە ناو دڵی ئەو قەیرانی بوومەلەرزەوە سەرکەوتوو دێتە دەرەوە یان نا؟لە کۆبوونەوەیەکدا لەژێر ناوی داهاتوو سیاسی تورکیا دوای بوومەلەرزە لەگەڵ دوو کارناسی باڵای پرسەکانی تورکیا، محەمەد عەلی دەستماڵی کارناسی باڵای پرسەکانی تورکیا و عەلی حەیدەر لێکۆڵەری پرسەکانی تورکیا لە ئەو بارەوە گفتوگۆمان کرد.
ئەمڕۆ بەهۆی گەشە و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوە ئاستی کاریگەری ڕووداوە سروشتییەکان وەکوو بوومەلەرزە بەس لە خەساری ماڵی و گیانیدا سنووردار نابێتەوە، بەڵکوو لە سەر سیاسەت، ئابوور و پرسە کۆمەڵایەتییەکانیش کاریگەری دەبێت. بە پێی ئەو شرۆڤە، ئایا بوومەلەرزە بەگوڕەکەی تورکیا هێزی سیاسی ئەردۆغان تووشی کێشە دەکات؟
دەستماڵی: بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە تورکیا نەک هەر خانووەکان بەڵکوو سیستەمی سیاسی تورکیاشی هەژاند.بەڵام ئەو بوومەلەرزە بە قەد قەیرانی ئابووری کە لە ساڵی 2021 و 2022 ڕووی دا کاریگەری نەبوو کە پارتی دەسەڵاتدار هۆکارەکەی دایە پاڵ تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە. دووهەم هۆکاریشی لە زمای ئەردۆغانەوە هیرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و لێکەوتە جیهانییەکانی ڕاگەیێندرا کە ب خۆی ئوە پاساوە نەک وەڵامی پرسیارەکان کە ووردە وردە بووە فەلسەفەی سیاسی حکومەتی ئەردۆغان لەم دواییەدا کە هەموو شتێک لە دەستی ئەواندا نەبووە.
هەروەها ئەردۆغان هەمبەر قەیرانی ئێستا و تەنانەت بوومەلەرزەکەش کەمی هێناوە و تەنانەت لە ئاستێکدا کە سەبارەت بە شێوەی نواندنی کردەوەی مانگی سووری تورکیا پرسیاری لێدەکرێت هەم دەنگی دەلەرزێت و هە، دەستیشی و وەڵامێک دەداتەوە کە تەنانەت من ناتوانم لێرە دووپاتی بکەمەوە ئەمە بە واتای دۆش داوماوی ئەردۆغان هەمبەر قەیرانەکانە.
بە بڕوای من بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە خاڵێکی وەرچەرخان لە سیاسەتی تورکیا دەبێت لەبەر ئەوەی کە ئەو دە پارێزگایەی کە بوومەلەرزەکە تێیاندا ڕوویدا هەمان دە پارێزگایە کە هەم ئەردۆغان و هەم کوردەکان دەنگی بەرچاویان تێدا هەبووە بەڵام بە دۆخی ئێستاوە شانسی ئەردۆغان زۆر کەمڕەنگتر بووەتەوە.
هەر وەک دەزانین لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا تاکەکان وەبەرایەتیان هەیە بە سەر پێکهاتەداو زۆربەی ڕێبەرەکان لە ناو دڵی قەیرانەکاندا دەرفەتێک بۆ سەرکەوتنی سیاسی بەدەست دەهێنن. ئێستا لە تورکیاش ئەردۆغان لە ساڵانی ڕابردوودا نیشانی داوە کە یاری سیاسی زۆر باش دەزانێت و توانیویەتی لەسەر ڕای گشتی خەڵک کاریگەری دابنێت. تەنانەت سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆگان هەمبەر هەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەکوو قەتەر، ئیمارات و عەرەبستان و تەنانەت مسریش گۆڕاوە، ئایا بە نەرمی نواندنەکانی ئەردۆگانەوە لە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆوە نابێت بە هێواشییەوە لەسەر داهاتووی سایسی ڕادەرببڕین؟
دەستماڵی: تورکیا و ئەردۆغان هەمیشە ئەو بەستێنەیان هەیە کە شرۆڤەکاران شۆک بکەن و هەمیشە ناتوانرێت بە شێوەی دڵنیا و یەکلایی بێژرێت کە لە تورکیا خەریکە چ ڕووداوێک ڕوو دەدات. لە تورکیا خەڵک وەک چۆن لایەنگری یانەیەکن و بێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجام و دەستکەوتیان هەر لایەنگریان دەمێننەوە لە سیاسەتدا ئەو لایەنگرییە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە کردەوەی سیاسەتوانەکەوە هەیە. لە پارتی دادو گەشەدا کە پێشتر کەسایتی زۆری تێدا هەبوو ئێستا ئەردۆغان بە تاکی تەنیا ماوەتەوە و بووەتە ڕێبەرێکی تەک دەنگی کە بەس فەرمان دەدات. ئەو ستراتیژییە تەواو خوازییەی ئەرۆدغان لە پاڵ کێشەکانی دیکە لە سیستەمی سیاسی و شارەوانییەکانی تورکیا دروست بووە، نیشاندەری بنبەستێکی سیاسی و کۆتایی ژیانی سیاسی ئەردۆغانە.
کاردانەوەی ڕای گشتی بە هەوڵەکانی تورکیا لە بواری بوومەلەرزەکە چۆن بووە و ئایاڕای گشتی تورکیا هەستی هاودڵی و هاوڕێیەتی لەگەڵ حکومەتی تورکیا دەکەن یان بە پێچەوانەوە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە دەبێتە هۆی خاڵی وەرچەرخان و هۆکارێک بۆ لاواز بوونەوە و هێرش بۆ سەر سیستەمی سیاسی و حکومەتی تورکیا؟
حەیدەری: بە پێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە 35 ملیار دۆلار بە شێوەی ڕاسەوتخۆ و تا سێ ئەوەندەی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ خەساری لە ئابووری تورکیا داوە. ئەو دۆخە بووە هۆی ئوەی کە تورکیا کە لە دوو ساڵی ڕابردوودابە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان هەڵاوسانی 80 لەسەدی و ڕاپۆرتە نافەرمییەکان هەڵاوسانی 150 بۆ 300 لەسەدی ئەزموون کردووە و ئاوەدان کردنەوەی ئەو شارانە دیسان دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی هەڵاوسان، چووەتە نێو قەیرانێکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی قووڵەوە کە دۆخی ئەردۆغان و پارتەکەیی تووشی کێشە کردووە. بوومەلەرزەکە کە 13 ملیۆ نکەسی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە شەپۆلێک ڕەخنەی لە دژی ئەردۆغان دروست کردووە چونکوو پێیان وایە کە زۆربەی لێکەوتەکانی ئەو بوومەلەرزە دەرەنجامی گەندەڵی لو بواری چێ کردنی باڵەخانەکانە.
ئێمە لەم دواییەدا گۆڕینی ستراتیژییەکمان لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەرانبەر هەندێک وڵاتەکان وەکوو یۆنان، میسر و ئەرمەنستان بینی کە جیاوازی بنەڕەتی ژێئۆپۆلیتیکی، ئایدۆلۆژی و مێژووییان لەگەڵ تورکیا هەیە، ئایا ئەمە کاتییە و بەس لە کاتی قەیرانی بوومەلەرزە و یارمەتی مرۆڤدۆستانە بوو یان ئەوەی کە ئەو دیپلۆماسییە دەتوانێت گۆڕانکاری جیدی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دروست بکات؟
دەستماڵی: لە نێو ئەو وڵاتانە پیوەندی تورکیا لەگەڵ یونان زۆر پێچراوترە. هاوپەیوەندی بە میسر سی بابەتی هەڵوێستی جیاواز لە لیبیا، چالاکی ئیخوانولموسلمین لە تونس و هەروەها لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە گرینگترین بابەتەکانی کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە کە چارەسەر دەکرێت، بەڵام عەبدولفەتاح سیسی ئێستا نایەوێت ئەو خاڵە بداتە ئەردۆگان دەیەوێت لەگەڵ دژبەرەکانی ئەردۆگان و دوای ئەو ئەو کارە بکات. سەبارەت بە ئەرمینیاش سەرەڕای کێشەی مێژووی سەبارەت بە کوشتوبڕی ئەرمەنیەکان و هەڵوێستی تورکیا لە شەڕی قەرەباغ، بەڵام جەبرێکی ئابووری و جوگرافیایی ئەرمینیا و تورکیا لێک نزیک دەکاتەوە. بەڵام سەبارەت بە یۆنان کە بابەتی زۆر پێچراوتری ژێئۆپۆلیتیکی هەیە، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تا ڕادەیەک دوور لە چاوەروانییە. کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر کۆنە و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئێستا لەبەرچاودا نییە.
ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ یەکێک لە ئەو بابەتانەیە کە تورکیا بەتوندی دژایەتی کردووە، زۆربەی کارانسان پێیان واتە کە یارمەتی مرۆڤدۆستانە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە لە بوومەلەرزەکەدا، لە ڕاستیدا جۆرێک بەرتیلی سیاسی بۆ گۆڕینی هەڵوێستی تورکیا هەمبەر ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ بووە، ئایا ئەوە دوتوانێت لەسەر هوڵوێستی تورکیا کەریگەری هەبێت؟
حەیدەری:هەڵوێستی تورکیا لە سەر تەڤل بوونی ئەو دوو وڵاتە بە ناتۆ جیاوازە. سەبارەت بە ئەندامێتی فەنلاند کە تورکیا هەڵوێستی جیاوازی هەیە، بەڵام هەمبەر سوید دۆخەکە جیاوازە. سوید بنکەی دژبەرە بەهێزەکانی ئەردۆغانە و لە ئەو وڵاتەش ئیرادەیەک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو دژبەرانە بوونی نییە. پرسی دووهەم ئەوەیە کە ئەردۆغان هەوڵی داوە تا بە بۆنەی ئەو بابەتەوە خاڵ لە ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا وەربگرێت و ئەوەش بووەتە هۆی پێچراوتر بوونی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و لە ئێستادا دانوستانەکان لە ئەو بارەوە ڕاگیردراوە و وڵاتانی ڕۆژاواییش چاویان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیایە لە ئەو بارەوە، ئاساییە کە لە ئەگەری سەرکەوتنی دژبەرەکانی ئەردۆغاندا چارەسەری ئەو بابەتە زۆر ساکارتر دەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەوڵ درا سەبارەت بە داهاتووی کەشی سیاسی تورکیا قسە بکەین، کورتەی ڕوانگەکان لە ئەو کۆبوونەوە ئەوە بوو کە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە گەندەڵی و ناکارامەیی حکومەتی ئەردۆغانی زیاتر لە ڕابردوو دەرخست و دەستکەوتی ئابووری و سیاسی دوو دەیەی ڕابردووی خۆی و پارتەکەی خستە ژیر کاریگەرییەوە. هەروەها توند بوونەوەی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دوای بوومەلەرزەکە هاوکێشەی سیاسییەکانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە و تا ڕادەیەک دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی شوێنگەی ئەردۆغان و پارتەکەی لە بواری سیاسەتی دەرەو و ناوخۆ. هەر بە ئەو ئەندازە کە ناکارامەیی لە بەرەوڕوو بوونەوەی قەیرانی ئابووری بەهۆی کۆرۆنا و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بووە هۆی لاواز بوونەوەی شوێنگەی ئەردۆغان لە سیاسەتی ناوخۆ، بە هەمان ئەندازەش شوێنگیری کردنی ئایدیای نوێ عوسمانگەرایی و خەلایان لە بواری سیاسەتی دەرەوە دوای ڕووداوەکانی ناسراو بە بەهاری عەرەبی، بووەتە هۆی لاواز بوونەوەی شوێنگەی لە سیاسەتی دەرەوە و توند بوونەوەی ئەو قەیران و نائەمنیانە. بە گشتی پێش بینی کردنی براوە و بەزیوی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا زۆر دژوارە و وادیارە کە ئەبێ چاوەڕوانی دیاری کردنی چارەنووسی هەڵبژاردنەکان لە خولی دووهەم بین.
Your Comment